نەتەوە یەکگرتووەکان: لە غەززە ٢٨٠ هەزار کەس لە شوێنی نوێیان ئاوارە بوون

رێکخراوەکانی فڕیاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی کە دوو هەفتە پێشتر دووبارە دەستیان پێکرد نزیکەی ٢٨٠ هەزار غەززەیی ئاوارە بوون.
ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، دوای دووبارە دەستپێکردنەوەی فەرمانەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ چۆڵکردن مرۆڤەکانی زیاتر ئاوارە بوون.
ئۆفیسەکە راگەیاند کە "پەناگاکانی کە زۆر قەڵەبالغن قەلەبالغتر دەبن" و مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان هەیە.
هەروەها باس لەوە کرا، بەهۆی گەماڕۆی کە هەیە ئامێرەکانی پاکوخاوێنی زۆر کەمن. هەروەها لە غەززە خۆراک زۆر بە خێرایی کۆتایی دێت.
ئۆفیسەکە باسی لەوە کرد کە ئێستا تەنها دەتوانن خۆراکی ڕۆژانە بە سەر ٩٠٠ هەزار کەس دابەش بکەن.
ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کرد کە دەبت کە هەرچی زووە رێگە هاتنە ژوورەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ ناو غەززە بدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.